كارمەندانی سەندیكای كارگێڕانی تەندروستی لە گردبونەوەیەكدا داوایانە كرد كۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنرێت و فەرمانبەرانی گرێبەستیش دابمەزرێنرێن.
كارمەندانی سەندیكای كارگێڕانی تەندروستی لە پاركی ئاسۆ عومەر سوارە لە شاری سلێمانی گردبونەوەیەكیان ئەنجامدا و تێیدا یاداشتێكیان ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد.
لە یاداشتەكەدا هاتبو، داوا دەكەن كۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنرێت، هەروەها لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت و موشە نەدراوەكانیش خەرج بكرێن.
لەبەشێكی تری داواكاریەكانیاندا هاتبو، هەروەها پێویستە ئەو فەرمانبەرە گرێبەست و خۆبەخشانە لە سێكتەری تەندروستیدا بەبێ دابڕان كاریان كردوە دابمەزرێن، سەرەڕای ئەوەش فەرمانی پلە بەرزكردنەوە بگەڕێندرێتەوە.