ئاژانسى ده‌رمانى ئه‌وروپى دڵنیایى له ڤاكسینى ئه‌سترازینیكا ده‌دات و جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه كه مه‌ترسیه‌كانى سنوردارن.
ماركۆ كافالێرى به‌ڕێوه‌به‌رى ستراتیژى ڤاكسینه‌كان له ئاژانسى ده‌رمانى ئه‌وروپى له گفتوگۆیه‌كى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه: ئێستا ده‌توانین بڵێین كه په‌یوه‌ندى له‌نێوان ڤاكسینى ئه‌سترازینیكا و جه‌ڵته‌ى خوێن هه‌یه، به‌ڵام تائێستا نازانین هۆكاره‌كه‌ى چییه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: به‌ڵام مه‌ترسیه‌كانى ڤاكسینه‌كه زۆر ده‌گمه‌نن و مه‌ترسیه‌كى دیاریكراو نییه بۆ روودانى مه‌یینى خوێن.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، له چه‌ندین وڵاتى جیهانه‌وه راگه‌یه‌ندراوه كه ڤاكسینى ئه‌سترازینیكا ده‌بێته هۆى مه‌یینى خوێن و جه‌ڵته و تائێستاش ده‌یان حاڵه‌ت رویانداوه و له چه‌ندین وڵات ڤاكسینه‌كه بۆ كه‌سانى سه‌رو 60 سالأ به‌كارناهێندرێت.