رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه: ناچار بون قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ رابگه‌یه‌نن، چونكه هاوڵاتیان به قسه‌یان ناكه‌ن و رێنماییه‌كانى خۆپارێزى جێبه‌جێ ناكه‌ن، كلتورێك دروست بوه كه ده‌بێت له‌گه‌ڵى رابێین و ماسك ببه‌ستین، به‌ڵام خه‌ڵك نایبه‌ستێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى: توندكردنی رێكاره‌كان له‌سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبوانى په‌تاى كۆرۆنا.
وتیشى: هاوڵاتیان به‌پێی پێویست خۆیان ناپارێزن و ناچارین رێكاره‌كان توندتر بكه‌ینه‌وه، ساڵی رابردو به‌هۆی قه‌ده‌غه‌و كه‌ره‌نتینه‌وه توانیمان به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌ربكه‌وین، به‌ڵام دواتر پابه‌ندنه‌بونی هاوڵاتیان به‌رێنماییه‌كانه‌وه وایكرد به هه‌زاران كه‌س توشی كۆرۆنا ببن و چه‌ند ههزارێكیش گیانیان له‌ده‌ستدا.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا جه‌ختیله‌وه‌كرده‌وه: ده‌بێت ماسك به‌كاربهێنرێت، چونكه كلتورێك دروست بوه ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆرۆنا رابێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك له‌مه‌ترسیدایه،و ئامۆژكاری خه‌ڵك ده‌كه‌ین پێوه‌ی پابه‌ند نابن .