نوێترین هەواڵ

وته‌بێژى حكومه‌ت: رێكاره‌كانى مانگى ره‌مه‌زان جیاواز ده‌بن

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد: بابه‌تى پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیان له‌ پێشینه‌یه‌ به‌ڵام بژێوى خه‌ڵك و كه‌سابه‌ت له‌به‌رچاو ده‌گیردرێت، رێكاره‌كانیش بۆ مانگى ره‌مه‌زان جیاواز ده‌بن.
جووتیار عادل به‌ ماڵپه‌ڕى روداوی وتوه‌: به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێشكه‌شی ده‌كات هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشه‌كه‌ ده‌كرێت و لیژنه‌ باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه‌، به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له‌ دوو بۆ سێ رۆژی رابردو بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ رێژه‌ی توشبون زیادیكردوه‌ به‌ڵام رێژه‌ی مردن كه‌مبوه‌ته‌وه‌.
باسى له‌وه‌شكردوه‌: رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ لیژنه‌ باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه‌ و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ بڕیاری پێویست ده‌درێت، به‌ تێڕاونینی من رێكاری نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وته‌بێژى حكومه‌ت جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌: لیژنه‌ باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا سه‌رپشكه‌ له‌ ده‌ركردنی رێنمایى نوێ و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و ته‌ندروستی گشتی بێت بڕیاری گونجاوی له‌باره‌وه‌ ده‌درێت.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .