سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانى جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه: بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى گه‌رمیان به فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی ته‌واو یاساییه.
سه‌میر هه‌ورامی به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌كێتى وتوه: به‌پێی یاسا ده‌بێت سه‌رجه‌م كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی سودمه‌ندبن له وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی و موچه‌ی مانگانه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش قوباد تاڵه‌بانی بڕیاریدا به دابه‌شكردنی زه‌وی.
باسى له‌وه‌شكردوه: بڕیاره‌كه له 21/2/2018 ده‌رچوه و ئه‌وكات قوباد تاڵه‌بانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكی حكومه‌ت بوه له كابینه‌ی پێش‌و و ئیمزای له‌سه‌ر فه‌رمانێك كردوه و به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ش 11 هه‌زار و 142 پارچه زه‌وی دابه‌شكران، به‌ڵام تا ئێستا له هه‌ندێك شوێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زه‌وی پێویست جیا نه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌میر هه‌ورامى جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی چۆنێتی پێدانی زه‌وی به سودمه‌ند نه‌بوانی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی گه‌رمیان ته‌واو كراون و بڕیاره‌كه‌ش ته‌واو یاساییه.