جاسب حجامى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى كه‌رخ له به‌غدا ئاشكرایكرد: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كاروانێكى تر‌ى ڤاكسین ده‌گاته عێراق كه جۆره‌كه‌ى فایزه‌ره.
جاسب حجامى به رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى وتوه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كاروانێك ڤاكسینى فایزه‌ر ده‌گاته عێراق و له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غداوه ده‌هێنرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: ڤاكسینه‌كان سه‌لامه‌تن، و متمانه‌پێكراون له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه، وله‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌سه‌ر به‌غدا و پارێزگاكانی تر و هه‌رێمی كوردستانیشدا دابه‌ش ده‌كرێت.
پێشتریش چه‌ند جۆرێك ڤاكسین گه‌یشتونه‌ته عێراق و لاى خۆشیه‌وه عه‌بدولغه‌نی ساعدی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ره‌سافه له به‌غدا باسی لهوهكردبو: تائێستا 126 هه‌زار كه‌س له‌كۆی دانیشتوانی عێراق كه 40 ملیۆن كه‌سن ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه، ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه بۆ دروستبونی به‌رگری به‌كۆمه‌ڵ.