مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێت: له‌به‌رده‌م قۆناغێكى نوێین له مێژوى عێراقى نوێ‌دا و قۆناغى قه‌یرانه‌كان تێده‌په‌ڕێنین و به‌ره‌و قۆناغى بنیادنانه‌وه ده‌ڕۆین، با ده‌ست له‌ناو ده‌ست بنێین و وڵات له فاو بۆ زاخۆ بنیاد بنێینه‌وه.
مسته‌فا كازمى له‌كاتى دانانى به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى فاوى گه‌وره له وته‌یه‌كدا وتى: ئه‌مڕۆ ده‌ستمان به پۆژهیهكى ستراتیژى گرنگ كرد كه رۆڵه‌كانى نیشتمان ساڵانێكى درێژه چاوه‌ڕێى ده‌كه‌ن، ئه‌م به‌نده‌ره ده‌رفه‌تێكى گه‌وره‌یه بۆ به‌هێزكردنى پێگه‌ى جیۆسیاسى عێراق له ناوچه‌كه و جیهان، ده‌رفه‌تى كارى زۆر له پارێزگاى به‌سره و سه‌رجه‌م پارێزگاكانى تر‌ى عێراق ده‌ڕه‌خسێنێت.
باسى له‌وه‌شكرد: پرۆژه‌كه ته‌نها بۆ به‌سره نییه به‌ڵكو هاوكار ده‌بێت له گه‌شه‌پێدان و بنیاتنانى سه‌رجه‌م پارێزگاكانى تر و عێراق ده‌كات به پردێكى ئابوریى كه چه‌ندین وڵاتى ناوچه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: قه‌یرانه‌كان تێده‌په‌ڕێنین و به‌ره‌و بنیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌كردن هه‌نگاو ده‌نێین، داوا له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌كه‌ین هیوایان هه‌بێت و با ده‌ست له‌ناو ده‌ست بكه‌ین و وڵاته‌كه‌مان له فاو بۆ زاخۆ بنیان بنێینه‌وه، به هاوكارى گه‌نجه‌كانمان عێراق سه‌رله‌نوێ هه‌ڵده‌ستێته‌وه.