وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زان لیژنه لاوه‌كیه‌كانی بینینی مانگ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه و چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه لاوهكیهكانیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆده‌بنه‌وه، بۆدیاریكردنی یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
رونیشیكرده‌وه، لیژنه‌كه چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن و به‌پێی به‌ڵگه شه‌رعی و زانستیه‌كان بریار له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌ده‌ن و له دوای راگه‌یاندنی بریاری فه‌رمی لیژنه‌ی بینینی مانگ ( به‌پێی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی و زانستی ) هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نیه لێدوان له‌م باره‌یه‌وه بدات.