وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رێكاره‌كانى قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت و ده‌ڵێت: له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاری پێویست ده‌دات.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕبونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه و گوێ بیستى راپۆرتی لیژنه‌ی ته‌ندروستی ده‌بن سه‌باره‌ت به دۆخه‌كه، وگونجاندنی رێكاره‌كان له‌گه‌ڵ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، رێكاره‌كان له‌ره‌مه‌زاندا گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت و ده‌بێت رێكاره‌كان بگونجێن له‌گه‌ڵ كاتی بانگ و پارشێو، وده‌مانه‌وێت كه‌مترین به‌ركه‌وتن هه‌بێت به‌مه‌رجێك هاوڵاتیان بتوانن عیباده‌تی خۆیان بكه‌ن.
رونیشیكرده‌وه، لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌مڕۆ بڕیار له‌باره‌ى میكانزمێكی نوێ ده‌دات بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، له‌باره‌ی مزگه‌وته‌كانیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌و پرسه یه‌كلایى ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام به دڵنیایی شێوازی خوداپه‌رستی له مانگی ره‌مه‌زان له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.