پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە کۆدەبێتەوە و لە بەرنامەی دانیشتنەکەیدا تاوتوێی، سه‌ردانیكردنی لیژنەکانی پەرلەمان بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کورستان باسی له‌وه‌كردووه، “ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشەممە بەڕێوەبچێت”.
دەربارەی بەرنامەی کار ئاماژە بەوەکراوە، “گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتوو به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (پێنجه‌م)ی مادده‌ی (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربوون له‌دۆخی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كاندا، به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار دەبێت”.
دەقی بەرنامەی کاری پەرلەمان
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (7)ی ئاساییی خولی به‌هاره رۆژی 2021/4/14
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 2021/4/14، به‌م شێوه‌یه بێت:
– گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتوو به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (پێنجه‌م)ی مادده‌ی (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربوون له‌دۆخی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كاندا، به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.