خاڵس قادر: په‌نابردنه‌ به‌ر راگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن ناچارییه‌

دكتۆر خاڵس قادر راوێژكاری ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: په‌نابردنه‌ به‌ر راگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن ناچارییه‌ ئه‌گه‌ر هاتو پابه‌ندبون هه‌بێت پێویست به‌وه‌ناكات ناوه‌نده‌كانی خوێندن رابگیرێت.
دكتۆر خاڵس قادر به‌ ده‌نگى ئه‌مریكاى وتوه‌: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا به‌رده‌وام ژماره‌ى توشبوان ڕوو له‌زیادبونه‌ و پابه‌ندبون نییه‌ له‌ئێستادا باشتره‌ پرۆسه‌ی خوێندن رابوه‌ستێت تا ئه‌وكاته‌ی دێته‌ ژێر كۆنتڕۆڵ و حاڵه‌ته‌كان كه‌مترده‌بنه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه‌ هه‌تا ئێستاش نه‌مامۆستایان و نه‌به‌شێكی زۆر له‌ خوێندكاران پابه‌ندی رێنماییه‌كان نابن، بۆیه‌ پێویسته‌ پرۆسه‌ی خوێندن له‌ئێستادا رابگیرێت تا ئه‌وكاته‌ی شه‌پۆله‌كه‌ هێواشتر ده‌بێته‌وه‌.
باسى له‌وه‌شكرد: په‌نابردنه‌ به‌ر ڕاگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن ناچارییه‌ و ئه‌گه‌ر هاتو پابه‌ندبون هه‌بێت پێویست به‌وه‌ناكات، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی خه‌ڵك پابه‌ند ده‌بن و ئه‌و وشیارییه‌ زیاتر ده‌بێت پێویست به‌وه‌ ده‌كات به‌داخه‌وه‌ پرۆسه‌ی خوێندن رابگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و قۆناغه‌ سه‌خته‌ به‌سه‌ر به‌رین.
راوێژكاری ته‌ندروستی په‌رله‌مان ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌: پێموایه‌ له‌زۆرترین حاڵه‌تدا هه‌تا مانگێكی تر پێویست به‌وه‌ ده‌بێت پرۆسه‌ی خوێندن به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا بێت یاخود په‌نا ببرێته‌ به‌ر ئۆنلاین یان هه‌ر شێوازێكى تر، بۆ ده‌وامكردن لانی كه‌م له‌ دوو هه‌تا چوار هه‌فته‌ی ترمان پێویست ده‌بێت هه‌تا شه‌پۆله‌كه‌ هێواش ده‌بێته‌وه‌.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .