قائیمقامیه‌تی سلێمانی جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه: له مانگی ره‌مه‌زاندا چاودێرییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن و رێگه به گرانكردنی نرخ و ساغكردنه‌وه‌ی خوارن و كاڵای زیان به‌خش ناده‌ن.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبوه‌وه و پلانی لیژنه‌كان بۆ مانگی ره‌مه‌زان دانرا.
ئه‌وه‌ش هاتوه: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائمقامى سلێمانى باسى له‌وه‌كردوه، له مانگی ره‌مه‌زاندا چاودێریه‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه و به‌رۆژ و شه‌و سه‌ردانی هه‌مو ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن خواردن و پێداویستیان تێدا ده‌فرۆشرێت.
جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: رێگه به گرانكردنی نرخ و ساغكردنه‌وه‌ی خواردن و كاڵای زیان به‌خش ناده‌ن و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت روبه‌ڕوی سزای توندی یاسایی ده‌كرێته‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانیشی راسپارد له پێناو ته‌ندروستی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵك به‌وردی به‌دواداچون بكه‌ن و رێگه به‌هیچ جۆره سه‌رپێچییه‌ك نه‌ده‌ن.
ئاوات محه‌مه‌د وتوشیه‌تى: له‌پاڵ به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا ده‌كه‌ن له هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی كه به مه‌رج رێگه به‌كاركردنیان دراوه‌و له ئه‌گه‌رى پابه‌ند نه‌بونیان به‌رێكاره‌كان روبه‌ڕوی سزای توندی یاسایی ده‌بنه‌وه و به به‌رده‌وام بونیان له‌سه‌ر سه‌رپێچی شوێنه‌كانیان داده‌خرێت.