مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە بڵاوکردەوە و تیایدا پیرۆزبایی لە موسوڵمان دەکات و دەڵێت، “داوا لە کوردستانییان دەکەم پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان.”
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم . خوای مەزن و دلۆڤان، نوێژ و ڕۆژوو و نزاکانمان لێ قبوڵ بکات و هاتنی مانگی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامیی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.
ئەم بۆنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانم، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە داوا لە کوردستانییان بکەم کە پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، کە باشترین ڕێگەیە بۆ خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا . سوپاسی مامۆستایانی ئاینی کوردستانيش دەکەم کە لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هاوکارن و ڕۆڵێکی گرنگییان هەیە .
خوای مەزن کوردستان لە هەموو نەهامەتییەک بپارێزێت.