نیویۆرك تایمز: روداوه‌كه‌ى نه‌ته‌نز چه‌ندین مانگ ئێرانى گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ دواوه‌

رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى پێى وایه‌: ئه‌و روداوه‌ى له‌ دامه‌زراوه‌ى ئه‌تۆمى “نه‌ته‌نز”ى ئێران رویدا، چه‌ندین مانگ ئه‌و وڵاته‌ى گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ دواوه‌ له‌ تواناى پیتاندنى یۆرانیۆم.
نیویۆرك تایمز له‌ راپۆرتێكدا له‌زارى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرییه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: روداوه‌كه‌ى دامه‌زراوه‌ى ئه‌تۆمى “نه‌ته‌نز” به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێزه‌وه‌ بوه‌ له‌ سیستمى كاره‌باى ناوخۆیى وێستگه‌كه‌، كه‌ كاره‌با بۆ ئامێره‌ ئه‌تۆمیه‌كان دابین ده‌كات.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌: ئه‌و وێرانكاریه‌ى به‌ر دامه‌زراوه‌كه‌ كه‌وتوه‌ گورزێكى به‌هێز بوه‌ له‌ تواناى پیتاندنى یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، وگه‌ڕانه‌وه‌ى تواناى وێستگه‌كه‌ لانیكه‌م 9 مانگى پێویسته‌.
سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگریه‌كان جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌: ئه‌و زیانه‌ى به‌ر سیستمى كاره‌باى دامه‌زراوه‌ى “نه‌ته‌نز” كه‌وتوه‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ ئێران باسى ده‌كات و تواناى پیتاندنى یۆرانیۆمى له‌ناو بردوه‌.

هەواڵی دواتر

هۆشیار زێباری جارێكی تر هێرش دەكات سەر دادگای فیدراڵی

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر هێرش دەكاتەوە سەر دادگای فیدراڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .