نوێترین هەواڵ

ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ عێراق وه‌رگرتنى ڤاكسین بكات به‌ ناچارى

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى، ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا بۆ چه‌ند چینێك بكرێت به‌ ناچارى، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر ته‌ندروستى گشتى دروست ده‌كه‌ن.
روبا فه‌لاح ئه‌ندامى تیمى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تى: ژماره‌ى توشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبونه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌رگرتنى ڤاكسینى كردوه‌ به‌ پێویستیه‌كى گه‌وره‌، سه‌ره‌ڕاى په‌یڕه‌وكردنى رێكاره‌كانى خۆپارێزى ته‌ندروستى.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌:پێویسته‌ چه‌ند چینێك ڤاكسینى كۆرۆنا وه‌ربگرن، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر ته‌ندروستى هاوڵاتیان دروست ده‌كه‌ن و رۆژانه‌ تێكه‌ڵى چه‌ندین جۆر خه‌ڵك ده‌بن و په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌.
روبا جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا وه‌رگرتنى ڤاكسین ناچارى نییه‌ و ئاره‌زومه‌ندانه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاك مه‌ترسى دروستكرد له‌سه‌ر كه‌سانى تر ئه‌وا ئازادیه‌كه‌ى كۆتایى دێت و پێویسته‌ ڤاكسین وه‌بگرێت بۆ پاراستنى ده‌وروبه‌ره‌كه‌شى.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .