
حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت: بڕیاری پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی 60% وەڵامی هێرشە تیرۆرستییەكەی ئیسرائیلە بۆ سەر دامەزراوەی ئەتۆمی “نەتەنز”.
حەسەن رۆحانی لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی سەبارەت بە بڕیاری پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی 60% وتی: ئەوە وەڵامی پیسییەكانی دوژمنانە، ئەوەی كردتان پێ دەوترێت تیرۆری ئەتۆمی و ئەوەی ئێمە دەیكەین پرۆژەیە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتریش باڵیۆزی ئێران لە ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەدا: هەفتەی داهاتوو وڵاتەكەی دەست دەكات بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی 60%.
ئەمەش لەكاتێكدایە، گفتوگۆكانی ڤییەنا لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران دەستی پێكردوەتەوە، لای خۆشیەوە ئیسرائیل بە توندی ئەو گفتوگۆیان رەتدەكاتەوە، لە چەند رۆژی رابردوشدا دوبارە هێرش كرایەوە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی “نەتەنز”ی ئێرانی و زەرەر و زیانێكی زۆری لێدا و بۆ ئەوەش ئیسرائیل تۆمەتبار دەكرێت.