• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, حوزه‌یران 22, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
كازمی بەیاننامەیەكی لەیادی شاڵاوی ئەنفالدا بڵاوكردەوە

كازمی بەیاننامەیەكی لەیادی شاڵاوی ئەنفالدا بڵاوكردەوە

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

مستەفا كازمی سەرۆكی وەزیرانی عێراق لە یادی 33 ساڵەی ئەنفالدا دەڵێت: یەكێتی وڵات و ژیانی شكۆمەندانە و دادگەریی ئامانج و بنەماگەلێكن كە عێراق دەكەنە وڵاتێكی ئارام و بەهێز پشت بەست بەگەل و خاكەكەی.
مستەفا كازمی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە: ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر دەستپێكردنی تاوانی ئەنفالدا تێپەڕدەبێت كە رژێمی پێشو دژ بە گەلی كوردمان ئەنجامیدا، لەم شاڵاوەدا دەیان هەزار كەس بونە قوربانی و ژمارەیەكی زۆری خەڵكیش لە زیندانی تاریكدا بێسەروشوێن كران، سەدان گوندی كوردستان وێرانكران و خەڵكەكەی دەربەدەربون، هەموو ئەمەش بەهۆی تاوانێكی ئازاربەخشەوە كە مرۆڤایەتی توشی شۆك و بێزاری كرد.
سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیلەوەشكردوەتەوە: بەئازار و خەمێكی قوڵەوە ساڵیادی ئەم كارەساتە گەورەیە بیر دەهێنینەوە، سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدان و قوربانیانی ئەم تاوانە نەوی دەكەین، یادكردنەوەی ساڵانەی ئەنفال هاندەری سەرجەم حكومەتەكانە بۆ كاركردنی جدی تا رێگریی لە گەڕانەوەی دیكتاتۆرییەت بكەن بەهەر جۆر و چەشنێك بێت، هەروەها هەموو جۆرە سیاسەتێكی پەراوێز خستن رەت بكەنەوە.
كازمی باسی لەوەشكردوە: بیرهێنانەوەی ئەو تاوانانەشی بەرامبەر رۆڵەكانی گەلی عێراق كراون بۆ جەختكردنەوەیە لەوەی كە دیموكراسی و چاكسازی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە تاكە رێگەی عێراقێكی پرشنگدارە كە ئاشتی و خۆشەویستی و لێبوردەیی باڵ بكیشێت بەسەریدا، یەكێتی وڵات و ژیانی شكۆمەندانە و دادگەریی ئامانج و بنەماگەلێكن كە عێراق دەكەنە وڵاتێكی ئارام و بەهێز پشت بەست بەگەل و خاكەكەی. 

ShareTweetShare
Previous Post

رۆحانی: پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی 60% وەڵامی هێرشە تیرۆرستیەكەی ئیسرائیلە

Next Post

حه‌لبووسی: بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، چاو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

بەرێوەبەر

Next Post
حه‌لبووسی: بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، چاو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

حه‌لبووسی: بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، چاو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ