مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یادى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالدا جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه: داوای قه‌ره‌بوی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ كه‌سوكاری قوربانییان و خه‌ڵكی زیانمه‌ندی ئه‌و شاڵاوه دڕندانه‌یه له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
له یادى شاڵاوى ئه‌نفالدا مه‌سرور بارزانى له په‌یامێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: 33 ساڵ به‌سه‌ر شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال تێده‌په‌ڕێت، كه‌رژێمی له‌ناوچوی به‌عس به ئامانجی جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستان به 8 قۆناغ هه‌زاران هاونیشتمانی بێتاوانی بێسه‌روشوێن و زینده‌به‌چاڵ كرد.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: هه‌زاران گوند و شاره‌دێ و هه‌زاران مزگه‌وت و قوتابخانه و ده‌یان كڵێسای خاپوركرد، ره‌ز و باخ و كێڵگه‌ی جوتیارانی سوتاند و كانیاوهكانى ته‌قانده‌وه و بنه‌ماكانی ژیانی له ناوبرد، له‌م یاده پڕ ناسۆره‌دا به‌ڕێز و شكۆوه یادی شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رونیشیكردوه‌ته‌وه: حكومه‌تی هه‌رێم له كاتێكدا داوای قه‌ره‌بوی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ كه‌سوكاری قوربانیان و خه‌ڵكی زیانمه‌ندی ئه‌و شاڵاوه دڕندانه‌یه له حكومه‌تی فیدراڵی عێراق ده‌كات، هاوكات كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی زیاتریان بكات و ژیانێكی شكۆمه‌ندانه‌یان بۆ فه‌راهه‌م بكات، هیوادارم ئه‌م یاده بكه‌ینه هانده‌ری پته‌وكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له نێوان هه‌مو گه‌لانی ناوچه‌كه.