وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى چاودێری پابه‌ندبونی سه‌رنشینان به به‌كارهێنانی ده‌مامكه‌وه، وه‌زیری گواستنه‌وه به پاس و تاكسی هاتوچۆى ده‌وامی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كات.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لهراگهیاندراوێكدا بڵاوى كرده‌وه، به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له ره‌وشی گواستنه‌وه‌ی ناوشار و كێشه و گرفت و پابه‌ندبون به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بۆ خۆپاراستن له په‌تای كۆرۆنا، رۆژی 12ی ئه‌م مانگه ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن به‌رێگه‌ی پاسی گشتی هێڵی عه‌نكاوه و دواتر به ته‌كسی هاتوچۆى ده‌وامی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئانۆ جه‌وهه‌ر كه سه‌ره‌تا به پاسی هێڵی عه‌نكاوا به‌رێكه‌وت، خۆشحاڵ بو به‌وه‌ی زۆرینه‌ی سه‌رنشینه‌كان پابه‌ندی رێنماییه‌كانن و له‌هه‌مان كاتدا پرۆژه‌ی سیتی پاسی بۆ شوفێر و سه‌رنشینه‌كان رونكرده‌وه، كه بریاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پاشان به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی رێگای ده‌وامی فه‌رمی، له‌رێگه‌ی تاكسیه‌وه بو.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رونیكرده‌وه، ئانۆ جه‌وهه‌ر له‌گه‌ڵ خاوه‌ن تاكسیه‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌ی پابه‌ندبون به رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان گرنگی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی لێدانی لۆگۆ و شریت و كارتی زانیاری شۆفێر كرد.
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن وێرای سوپاسكردن و پێدانی كتێبێك به شوفێری تاكسیه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندن بونی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی كرده‌وه، بۆ به‌كارهێنانی ماسك له‌گه‌ڵ سه‌رنشینه‌كانیان، به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان له توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.