
سه‌رۆك كۆماری ئێران دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی كه ئامانجی وڵاته‌كه‌یان له به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سه‌رووی 60% دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆم نییه.
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، به هیچ جۆرێك مه‌به‌ستیان له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سه‌رووی 60% دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆم نییه.
وتیشی، وڵاته‌كه‌ی هه‌ر له ئێستادا ده‌توانێت ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 90% به‌رزبكاته‌وه، كه رێژه‌ی پێویسته بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆم، به‌ڵام هه‌رگیز نیازێكی له‌و جۆره‌یان نییه.
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابردوودا به هۆی هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیه‌وه ته‌قینه‌وه له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نزی ئێران روویدا، ئه‌و وڵاته ئیسرائیلی به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سه‌رووی 60% به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئێران نیگه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپی و ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه و هۆشدارییاندا له ده‌ره‌نجامه‌كای به تایبه‌تی له‌باره‌بردنی هه‌وڵه‌كانی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.