بەڕێوەبەرایەتی گشتی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی باندێکی گەورەی بازرگاکانیی مادەهۆشبەرەکانی ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەو گروپە سەرچاوەی دابەشکردنی ماددەهۆشبەرەکان بوون لەشاری هەولێر و گەنجانێکی زۆریان ئالودەی ماددەهۆشبەرکان کردووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش/ هه‌ولێر، بڵاویكرده‌وه، ئه‌و 10 كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراون مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه و بازرگانیشیان پێوه‌كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، مادده هۆشبه‌ره‌كان به بڕ و جۆری جیاواز ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، كه به‌م جۆره بووه، له چالاكی یه‌كه‌م، 2 كلیۆ و 569 گرام هیرۆیین، 1 كیلۆ و 680 گرام كریستال، 984 گرام حه‌شیش، 680 گرام تلیاك و 580 گرام جامایكا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه لەگەڵ 9 تۆمه‌تبار.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه لە چالاکی دووەم لە نزیك به‌ستۆره، بازرگانێك به 3 مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاك ده‌ستگیركراوه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، تۆمه‌تباره‌كان به گوێره‌ی یاسای 25ی مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراون.