د. ڕزگار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت: ئه‌و 8 هه‌زار كه‌سه‌ى له سلێمانى ڤاكسینى كۆرۆنایان وه‌رگرتوه، تائێستا هیچ كێشه‌یه‌كیان بۆ دروست نه‌بوه.
د. ڕزگار عه‌لی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكاى وتوه: ئه‌مساڵ ساڵی ڤاكسین و خۆپاراستنه له جیهاندا و له ئێستادا چه‌ند ڤاكسینێكی جیاواز به‌كارده‌هێنرێن، بۆ نمونه ئه‌سترازینیكا ره‌نگه تاكو ئێستا 40 ملیۆن كه‌س به‌كاریان هێنابێت.
سه‌باره‌ت به‌و 8 هه‌زار كه‌سه‌ى كه له شارى سلێمانى ڤاكسینیان وه‌رگرتوه وتى: تائێستا هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆمان نه‌بوه، سه‌ره‌تا وه‌ك خشته‌ی جیهان كه ده‌ستیانپێكرد پێكوته‌كه بۆ پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستى بوو، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوكاری هاوڵاتیانمان كردوه و شانبه‌شانی كارمه‌ند و پزیشكان كه ژماره‌یان 14 هه‌زار كه‌سه هاوڵاتیانیشمان كوتاوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌شڵێت: شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا له هه‌رێم زیاتر جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسه‌كه‌یه، گۆڕانكارییه‌كی كه‌می له خۆیدا كردوه به‌ڵام رێگاكانی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ر وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه.