نووسینگەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لە روونکردنەوەیەکدا ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە گوایە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ستەمی لە ئەندامێکی حیزبەکە کردبێت و یەکگرتوو لە لێواری دابەشبووندا بێت، بەڵام دەڵێت، هه‌ندێک رای جیاواز و گرفت هه‌بووه له‌سه‌ر لائیحه و پێكهاته‌ی ئه‌نجوومه‌نی شورای گشتیی حیزبەکە.
لە روونكردنه‌وه‌یه‌كدا کە نووسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڵاویکردووەتەوە هاتووە “له‌م رۆژانه‌دا به مه‌به‌ستێكی گوماناویی و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا هه‌ندێ له میدیاكان بابه‌تێكیان وروژاندووه گوایه ئه‌مینداری گشتی سته‌می كردووه له ئه‌ندامێكی حیزب و یه‌كگرتوو له لێواری دوو له‌ت بووندایه. ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه تۆكمه‌یی ریزه‌كانی یه‌كگرتوو و متمانه‌ی پۆڵایینی ئۆرگانه‌كان و ده‌زگاكان به ئه‌میندار و سه‌ركردایه‌تیی خۆیان هه‌رده‌م ئه‌و جۆره خه‌ونانه به نه‌زۆك ده‌هێڵێته‌وه”.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی لە هەمانکاتدا رایدەگەیێنێت “سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ش به‌ڵێ شتێكی ئاساییه و هه‌ندێ رای جیاواز و گرفت هه‌بووه له‌سه‌ر لائیحه و پێكهاته‌ی ئه‌نجوومه‌نی شورای گشتی یه‌كگرتوو، ماوه‌یه‌كی خایاند و چه‌ندین رێگه گیرایه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای چاودێری یه‌كگرتوو یه‌كلایی كرده‌وه و كۆتایی پێهێنا”.
سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئەندامێکی ئەو حیزبە، نووسینگەی راگەیاندنی ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت: “سرووشتییه كه به‌ڕێز ( د. عومه‌ر محه‌ممه‌د ) كه به‌ركه‌وته‌ی بڕیاره‌كه بوو، پێ ناخۆش بوونی خۆی ده‌ربڕێ و سكاڵا به‌رزبكاته‌وه و ده‌نگ هه‌ڵبڕێ.. به‌ڵام له كۆتایی هه‌ركێشیه‌ك دا په‌یڕەو و پرۆگرامی حیزب دادوه‌ره و بڕیاری ده‌سته‌ی باڵای چاودێری یه‌كگرتوو یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه. جا دروستكردنی چیرۆك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه له‌سه‌ری جگه له په‌شیمانی و كه‌شف بوونی ره‌گ و ده‌ماری ناحه‌زان هیچی تری لێ ناكه‌وێته‌وه”.
لەبارەی دەستوەردانی سەلاحەدین بەهائەدین لەو پرسە، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: “به‌ڕێز ئه‌مینداری گشتی به‌پێى په‌یڕه‌وی ناوخۆ سه‌رپه‌رشتیار و كه‌سی یه‌كه‌می حیزبه و ئه‌ركی خۆیه‌تی ریعایه‌تی هه‌موو ئه‌ندام و ده‌ڤه‌ر و هاوسه‌نگییه‌ك بكات..
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنه و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی چاودێریی و سه‌ركردایه‌تیی له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌نجام دە‌درێ. ئه‌وه‌ی كراوه چاره‌سه‌ری لائحی و په‌یره‌ویه و هیچ نهێنیه‌كی تێدا نیه تا هه‌ندێ كه‌س بیانه‌وێ خۆراكی میدیایی و كاسبی به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن” .
لەکۆتایی راگەیێندراوەکەدا، نووسینگەی ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی رایدەگەیێنێت: “ئه‌وله‌ویه‌تی خولی هه‌شته‌م له كۆنگره‌ی هه‌شته‌م دیاریی كراوه كه تۆكمه‌یی و هه‌ستانه‌وه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و شكۆی یه‌كگرتوو و یه‌كڕیزیی و یه‌كگرتوویی یه‌كگرتوو، ستراتیژی قۆناغه‌كه‌یه”. لە کۆنگرەی هەشت بڕیاردرا ئه‌نجوومه‌نی شورای گشتیی بۆ کادیرە دێرینەکان دروستبکرێت. دواتر یەکێک لە سەرکردەکانی سلێمانی دەرچووە بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، بۆیە ئەمینداری یەکگرتووە بەوە ناڕازی بووە.