دەستەی دەستپاکی عێراق رایگه‌یاند، لە ماوه‌ی مانگی رابردودا هه‌شت فەرمانی دەستگیرکردن و 50 فەرمانی بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە بەتۆمەتی گەندەڵی، بۆ ژمارەیەک بەرپرس دەرکراون و حه‌وت تۆمه‌تباریش وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی سەربە دەستەی دەستپاکی لە راگەیەنراوێکدا باسی له‌وه‌كردووه، “لە ماوه‌ی مانگی رابردودا، ھەشت فەرمانی دەستگیرکردن و 50 فەرمانی بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە بەتۆمەتی تێوه‌گلان له گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراون.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، “فەرمانەکان بۆ ئەندامێکی ئێستا و ئەندامێکی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق، وەزیرێکی پێشوتر و بریکارێکی پێشوی وەزارەتێک و پارێزگارێكی ئێستا و پارێزگارێكی پێشوو، له‌گه‌ڵ 25 بەڕێوەبەری گشتی ئیستا و پێش‌و، دوو قائیمقام و 22ئەندامی ئەنجومەنی پاریزگاکان دەرکراون.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاشكرای كردووه، حه‌وت له تۆمه‌تبارانی گه‌نده‌ڵی به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ڵاتوون، له‌ئێستادا هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان و دادگاییكردنیان به‌رده‌وامن.