رێكخراوى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكرایكرد: ئه‌و یه‌ده‌گه نه‌وته‌ى عه‌مبار كرابوو له جیهاندا له‌كاتى په‌تاى كۆرۆنادا كه‌میكردوه، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه له نیوه‌ى دووه‌مى ئه‌مساڵدا نرخى نه‌وت به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
رێكخراوى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بڵاویكردوه‌ته‌وه: به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له جیهاندا ئه‌و یه‌ده‌گى نه‌وته‌ى له جیهاندا به‌تایبه‌تى ئابورییه گه‌وره‌كانى جیهان عه‌مبار كرابوو كه‌می كردوه و به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چێت.
رونیشكراوه‌ته‌وه: به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه له ماوه‌ى رابردودا نرخى نه‌وت له جیهاندا گه‌یشتوه‌ته سه‌روو 67 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره له نیوه‌ى دوه‌مى ئه‌مساڵدا نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاو ده‌گاته 74 دۆلار.
بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له سه‌ره‌تاكانى ساڵى 2020، كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ئابوریى جیهان دانا و به‌هۆى كه‌ره‌نتین و داخستنه‌وه زۆرینه‌ى كارگه‌كانى جیهان وه‌ستان، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه نرخى نه‌وتى خاو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌ڵام به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤاكسینه‌كانى دژه كۆرۆنا به جیهاندا ئابوریى ورده ورده ده‌ستى كردوه‌ته‌وه به كرانه‌وه و نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه له ساڕ‌ێژ بونه‌وه.