• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هەینی, شوبات 13, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت نیگەرانن

لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت نیگەرانن

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: هەواڵی كوژرانی كچ و ژنان لەهەرێمی كوردستان لەهەڵكشاندایە و ئامارەكانی ئەو پرسە جێی نیگەرانی و تێڕامانی قوڵن.
لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت لەپەرلەمانی كوردستان لەبەیاننامەیەكدا بڵاویانكردوەتەوە: سەركۆنەی كوشتنی ئافرەتان دەكات لەژێر هەر پاساو و بیانویەك بێت، روداوی كوشتنی ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لەهەولێر تەنها رووداو نییە كە بەهۆی بونی هەندێك لەعەقڵیەتی ژن كوژ و بەكەم سەیركردنی مافی ژنانە و بەردەوام روو دەدات.
ئەوەش هاتوە: ئەوان وەك لیژنەی پەیوەندیدار لەپەرلەمان بەوردی بەدواداچوون وچاودێری بۆ كەیسەكانی كوشتنی ئافرەت وجێبەجێكردنی رێكارە یاساییەكان بۆ بە سزا گەیاندنی تاوانباران دەكەن وپاڵپشتی خۆیان بۆ هەنگاوەكانی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و دادوەری بۆ سەپاندنی سزای یاسایی توند بەسەر تاوانباران و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە دوپات كردوەتەوە.
لیژنەكە دەشڵێت: هەوڵەكانیان چڕ دەكەنەوە بۆ ئەوەی یاسایەكی نوێ سەبارەت بەبەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت لەم خولەی پەرلەماندا دەربكرێت و تێدا رێكارەكانی سزادانی تاوانبارانی كەیسەكانی كوشتنی ئافرەت زۆر توندتر بكرێن و ببنە بەربەست بۆ بنبڕكردن و كەمكردنەوەی ئەو دیاردە نامرۆڤانە و تاوانە ناشارستانیەی كەلەلایەن هەندێك لەخاوەن هزری دواكەوتو و بێ ویژدانەوە ئەنجام دەدرێت.
لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت جەختیلەوەشكردوەتەوە: لەهەموو ئەمجۆرە كەیسانە پێویستە حكومەت خاوەندارێتیان بكات و رێگە بە سوڵح و رێككەوتنی عەشایەری نەدات و سزای توندی ئەوانە بدرێت تاوانی كوشتن ئەنجامدەدەن، ‎ لەپاڵ یاسادا پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەئەركی خۆیان هەڵبستن لە پەروەردە و رۆشبیری و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە، تاوەكو عەقڵیەتە ژن كوژەكان بپوكێنەوە و بونیان لە كۆمەڵگەدا ببێتە مایەی شەرم و شەرمەزاری.

ShareTweetShare
Previous Post

پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق دیاری كرا

Next Post

عالیە نوسێف: باج بخرێتە سەر موچە وەزیری دارایی لادەبەین

بەرێوەبەر

Next Post
عالیە نوسێف: باج بخرێتە سەر موچە وەزیری دارایی لادەبەین

عالیە نوسێف: باج بخرێتە سەر موچە وەزیری دارایی لادەبەین

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ