هێزه‌كانی حەشدی شەعبی، خاپوورکردنی کارگەیەکی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێلیان لە بەشی راستی شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا راگەیاند.
لە راگەیەنراوێکدا دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی، کارگەیەکی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێلیان لە بەشی راستی مووسڵ دۆزیوەتەوە کە سێ ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراوی تیایدا بوو.
راشیگه‌یاندوه، “ھێزەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب سەربە حەشدی شەعبی، سێ ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەیان پووچەڵکردووەیەوە و دواتر کارگەکایشیان خاپوورکردووە”.
سه‌رباری تێپه‌ڕبوونی زیاتر له سێ ساڵ به‌سه‌ر كۆتاییهێنان به داعش له عێراق، ناوه ناوه ئه‌و رێكخراوه له چه‌ند پارێزگایه‌ك جموجۆڵ و هێرشه‌كانی به‌دیده‌كرێن، به تایبه‌تی له نه‌ینه‌وا، سهڵاحهدن، كه‌ركوك، ئه‌نبار و دیاله.