ئەستێرەی لوبنانی، هەیفا وەهبی دەبێتە قوربانی بەرنامەی “پێنج ئەستێرە”، كەتیایدا گاڵتەیەك لەگەڵ هەیفا دەكەن و دەیكەنە گریان.
هەیفا وەهبی لە كاتی بەشداریكردنی لە پرۆگرامی “پێنج ئەستێرە”، لەلایەن ستافی بەرنامەكەوە گاڵتەی لەگەڵ دەكرێت، وا نیشان دەدێت بەرنامەیەكی پێشبڕكێیە، كە هەیفا یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان لێدەخوڕێت و دو كوڕی دیكە بەناوی كەریم فەهمی و محەمەد شەرنوبی ئۆتۆمبێلەكەی دیكە لێدەخوڕن.
لەو ساتەی هەیفا بە خێرایی ئۆتۆمبێلەكە لێدەخوڕێت، وا نیشانی دەدەن كە ئۆتۆمبێلەكەی دیكە بەهۆی هەیفاوە توشی روداو بوە، لە ئەنجامدا یەكێكیان مردوە و ئەوەی دیكەیان بریندار بوە.
یەكێكی دیكە لە ستافی بەرنامەكە هەوڵدەدات هەیفا توڕە بكات و تۆمەتباری دەكات بەوەی هۆكاری روداوەكە بوە، داوای لێدەكات پارێزەرێكی باش بگرێت بۆئەوەی بەرگری لێبكات.
لەگەڵ ئەوەی هەیفا شۆك بوە و بەردەوام دەگری، لە كۆتاییدا پێی دەڵێن كە تەنها گاڵتەیەك بوە و هیچ كەسێك نەمردوە و بریندار نەبوە.