د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: كارتى ڤاكسین كه به “ڤیزاى ڤاكسین” ناسراوه ئاماده‌یه و ده‌درێت به‌وانه‌ى كه ناویان تۆمار كراوه.
د. سامان به‌رزنجی له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا باسى له‌وه‌كردوه: پێشوازیكردن له وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌م هه‌فته‌یه‌دا زۆر بوه به‌راورد به هه‌فته‌كانی رابردو، كه هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌بو هاوڵاتی روو له خۆتۆماركردن و وه‌رگرتنی ڤاكسین بكه‌ن، ئه‌م هه‌فته‌یه 6 هێنده‌ی پێش‌و خۆتۆماركردن و سه‌ردانی هاوڵاتیان زیادیكردوه، ئێستا هه‌مو جۆره‌كانی ڤاكسینی به‌رده‌ست هاوڵاتی به په‌سندی ده‌زانێت و وه‌ریده‌گرێت.
به‌پێی راگه‌یێندراوه‌كه: له كۆی 55 هه‌زار و 820 ڤاكسینی گه‌یشتو، زیاتر له 85%ی ڤاكسینه‌كان له‌لایه‌ن چین و توێژه جیاوازه‌كانی خه‌ڵكه‌وه وه‌رگیراون، خۆشبه‌ختانه هیچ لێكه‌وته‌یه‌كی نامۆ و مه‌ترسیدار تۆمار نه‌كراوه.
ئه‌وه‌ش هاتوه: تاكه رێگه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین به رێگه‌ی خۆتۆماركردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت له پۆرتاڵ و لینكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، پێدانی ڤاكسین به یه‌كسانی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا به‌رده‌وام ده‌بێت به مه‌رجی بونی نۆره‌ی تۆماركراو، هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌بێ واده‌ی تۆماركراو ناتوانێت و مافی وه‌رگرتنی نابێت.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختیله‌وشه‌كردوه‌ته‌وه: كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسین “ڤیزای ڤاكسین”ی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌كراوه و ته‌نیا بۆ هاوڵاتیانی تۆماركراو ده‌درێت و له داهاتودا ده‌بێته مه‌رجی زۆر له بواره‌كانی ژیان.