
تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی گشتى داوا له د. سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى ده‌كات له‌باره‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسینی كۆرۆنا بوه به واسته، رونكردنه‌وه بدات.
تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی گشتى بڵاویكردوه‌ته‌وه: سه‌رچاوه‌یه‌ك چه‌ند زانیارییه‌كی له‌باره‌ی واسیته‌و واسیته‌كاری بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له سلێمانی بۆ ئه‌وان ئاشكراكردوه و باسى لهوهكردوه كه به‌رپرسانی باڵای ته‌ندروستی له رێگه‌ی هۆبه‌ی نه‌خۆشیه گوازراوهكانهوه به‌واسیته ڤاكسینیان داوه‌ته چه‌ند كه‌سێك له‌وانه به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی تێدایه.
رونیشكراوه‌ته‌وه: ئێمه وه‌كو تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی سه‌ركۆنه‌ی ره‌فتارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌كه‌ین، داواش ده‌كه‌ین كه د.سه‌باح هه‌ورامی بهرشێوهبهرى ته‌ندروستى سلێمانى رونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بدات.
هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن: به یه‌كسانی و به‌بێ جیاوازیی و واسیته‌كاری ڤاكسینی كۆرۆنا به‌پێی رێنمایی روون بدرێت به‌و هاوڵاتیانه‌ى كه پێویستیان پێیه‌تى.