نوێترین هەواڵ

كازمی بۆ هاوڵاتیان: په‌له‌ بكه‌ن له‌ وه‌رگرتنى ڤاكسین

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات په‌له‌ بكه‌ن له‌ وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا و ستایشى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستیش ده‌كات بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ى ده‌یده‌ن له‌ پاراستنى هاوڵاتیان.
مسته‌فا كازمى ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ى به‌ربانگێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستىى وتى: زیاتر له‌ ساڵێكه‌ سوپای سپی هه‌وڵی گه‌وره‌ بۆ پاراستنی هاوڵاتیان له‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ده‌ن، له‌ سه‌رده‌می ئه‌و په‌تایه‌شدا پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نمونه‌یه‌كی به‌رزیان پێشكه‌ش به‌ گه‌لی عێراق كردوه‌.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ قۆناغی كاری وه‌زیفی خۆیانه‌وه‌ بۆ قۆناغی پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ هه‌نگاویان ناوه‌، له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناش كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نمونه‌یه‌كی به‌رزیان نیشانداوه‌.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا داواى كازمی له‌ هاوڵاتیان كرد په‌له‌ بكه‌ن له‌ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا و پاراستنى ژیانى خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .