رێبوار كه‌ریم وه‌لی
راستییه‌كه‌ی جوابی ئه‌و پرسیاره دوو لایه‌نی هه‌یه: یه‌كیان مه‌رجه‌عیه‌تی سیاسی و ئه‌وی دیكه‌یان مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه.
به درێژایی مێژووی كوردستان له ململانێ و شه‌ڕی چه‌كداری له‌گه‌ڵ رژێمه‌كانی ده‌وروبه‌ر و ته‌نانه‌ت زلهێزه‌كانی وه‌كو ئینگلیزیش، قه‌ت مه‌رجه‌عییه‌تێكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وتۆ درووست نه‌بووه كه بتوانێ له ململانێی ناوخۆییدا، قسه‌ی كۆتایی بكات، چونكه هه‌میشه مه‌رجه‌عه‌كان خۆیان تهڕهفێكی به‌هێزی ململانێی سیاسی بوونه و هه‌وڵیانداوه نه‌یاره‌كانیان یان ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئه‌وان بیر ناكه‌نه‌وه ته‌سفییه بكه‌ن.
بەواتایەکی دیکە نەتەوە سیاسەتی پێکراوە.
*هه‌میشه لاقێكی سیاسه‌ت له ناوخۆدا له‌نگ بووه، هه‌ر بۆیه‌شه له هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ داگیركه‌راندا، سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا داوای گرنتی كردنی پێگه‌ی سیاسی و حوكمڕانیی خۆیان كردووه. كه‌سانێك ئه‌گه‌ر ویستبیان له ده‌ره‌وه‌ی ویست و ئیراده‌ی ئه‌وان رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ داگیركه‌راندا بكه‌ن، به جاش و خائین وێنا كراون.
*له دنیای ئه‌مڕۆدا، جگه له مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی و مه‌زهه‌بی، مه‌رجه‌عییه‌تی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و كۆكردنه‌وه‌ی له یه‌ك تاكه كه‌سدا باوی نه‌ماوه، چونكه عاقیبهتهكهی دیاره؛ ئه‌و كه‌سه بیه‌وێ یان نه‌یه‌وێ هه‌ر به‌ره‌و تاكڕه‌وی ده‌ڕوات و قه‌تیش ناتوانێ به یه‌كچاو سه‌یری هه‌موو كۆمه‌ڵگا بكات. بۆیه مه‌رجه‌عی پایه‌داری هه‌موو میلله‌تێكی ئازاد و دیموكرات بریتییه له‌و دامه‌زراوانه‌ی كه به ده‌نگدانی راسته‌وخۆی خه‌ڵك هه‌ڵده‌بژێردرێن.
مه‌رجه‌عی هه‌ره باڵای هه‌موو وڵاتان ده‌ستوور و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه كه بچینه‌ی قانوونه‌كانی وڵات و جێبه‌جێبوونیان زامن ده‌كه‌ن.
*پڕوپاگه‌نده و پێداگری له‌سه‌ر درووستكردنی مه‌رجه‌عییه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان و ته‌سلیمكردنی هه‌موو بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كان به یه‌ك كه‌س، له هیچ شوێنێكی دنیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، یه‌كسانی و عه‌داله‌تی به‌رهه‌م نه‌هێناوه. (ئەوانەی ئەو پێداگرییە دەکەن، دەیانەوێ خۆیان لەپشت مەرجەعیەتێکدا حەشار بدەن و بیکەن بە قەڵغانی ھەموو چەوتییەکانیان)به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناڕازیی به‌رهه‌م هێناوه و ئه‌وانیش یان هه‌وڵی رووخاندنی مه‌رجه‌عیان داوه، یانیش مه‌رجه‌عێكی دیكه‌یان بۆخۆیان درووست كردووه.
*زروفی كوردستان وا ده‌خوازێت كه به زووترین كات بیر له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی هاوچه‌رخ بكرێته‌وه، یان ئه‌وه‌تا هه‌وڵه‌كانی رابردوو بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور زیندوو بكرێنه‌وه. ده‌ستوورێك كه ببێ به مه‌رجەعی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌رك و مافه‌كان و، دیاریكردنی هه‌موو چوارچێوه‌كان. ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی حزبه‌كان ده‌ربهێندرێت و دادگایه‌كی ده‌ستووریی دوور له ده‌ستێوه‌ردانی حزبه‌كان دروست بكرێت. هێز و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌و دامه‌زراوانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه كه به قانوونه به‌ركاره‌كانی په‌رله‌مان درووست كراون و ئیجماعی سیاسی‌یان له‌سه‌ره.