
نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت له 78 دۆلار نزیك بوه‌وه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یه كه له كیشوه‌رى ئاسیا ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌رزبوه‌ته‌وه.
به‌پێى راپۆرته ئابوریه‌كان، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى تر‌ى تۆمار كردوه و نرخى یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت 69 سه‌ت به‌رزبوه‌ته‌وه و به 67 دۆلار و 77 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت.
به‌پێى داتاكان، هه‌روه‌ها به‌رمیلێك خاوى ته‌كساسى ئه‌مریكى 63 سه‌نت چوه‌ته سه‌رى و گه‌یشتوه‌ته 64 دۆلار و 3 سه‌نت، به‌رمیلێك خاوى ئۆپێكیش به‌رامبه‌ر 65 دۆلار و 21 سه‌نته.
به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌كاتێكدایه ژماره‌ى توشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له كیشوه‌رى ئاسی به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى دابه‌زینى نرخى دۆلارى ئه‌مریكى و پابه‌ندبونى رێكخراوى ئۆپێك به كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وته‌وه نرخه‌كه‌ى به‌رزبوه‌ته‌وه.