زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن، له‌وه‌ی كه ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی زومبی له خه‌یاڵی فیلمه‌كانه‌وه ببێته راسته‌قینه و وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، ته‌نیا دوو هۆكاری بچوك هه‌ن، بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و نه‌خۆشییه، ئه‌وانیش گۆڕانه له ڤایرۆسێك یانیش زینده‌وه‌ره تاكخانه‌كان.
ئه‌و دیارده‌یه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر جیهانی مرۆڤایه‌تی و له زۆرێك له فیلمه‌كانی هۆلیوود له خه‌یاڵه‌وه بۆ ژیانی راسته‌قینه وێنا كراوه و زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه ده‌كرێت زومبی سه‌رهه‌ڵبدات و ته‌شه‌نه بكات. له‌كاتێكیشدا كه مه‌حاڵه باوه‌ڕ به‌وه بكرێت مردووه‌كان هه‌ڵده‌ستنه‌وه و زیندووه‌كان ده‌كه‌نه خۆراكیان، زانایان له‌وباوه‌ڕه‌دان، كه زینده‌وه‌ره تاكخانه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش زانراوه كه زینده‌وه‌رێكی تاكخانه به‌ناوی “تۆكسۆپلازما گۆندی” بوونی هه‌یه و تووشی مێشكی زینده‌وره قرتێنه‌ره‌كان ده‌بێت. ده‌شكرێت دواتر زینده‌وه‌ره تاكخانه‌كان یاری به ره‌فتاری ئه‌و قرتێنه‌رانه بكه‌ن و وا له مشكێك بكات، به‌ره‌وڕووی پشیله‌یه‌ك بچێت، كه دواجار خۆی له‌لایه‌ن پشیله‌كه‌وه ده‌خورێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی زانایانی نیگه‌ران كردووه، ئه‌و لێكچوونه‌یه كه له‌نێوان مرۆڤ و جۆره‌كانی مشكدا هه‌یه، كه هه‌ر ئه‌مه‌شه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاشكراكردنه بایۆلۆجییه‌كان به‌ر له مرۆڤ، له‌سه‌ر مشك تاقیبكرێنه‌وه.
زانایان له‌وباوه‌ڕه‌دان، كه نیوه‌ی مرۆڤه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان كۆپییه‌كی متبوویان له‌شێوه‌ی كیسه‌ی بێ زیان له تاكخانه‌كان له‌ناو مێشكیان هه‌یه.
توێژینه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی كالیفۆرنیا ئاشكرایكردووه، ئه‌و تاكخانانه زۆر له‌وه به‌هێزترن كه پیش‌تر باوه‌ڕی پێكرابوو.
ویندی ئینگام، كه له توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بووه، ده‌ڵێت: تیمه‌كه‌یان تاكخانه‌كه‌یان له‌سه‌ر مشك تاقیكردووه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه كه مشكه‌كه هه‌ستی به بوونی ئاژه‌ڵێكی دڕنده نه‌كردووه له به‌رامبه‌ری.
هۆشداریشی له مه‌ترسی تۆكسۆپلازما دا به‌وه‌ی كه، “تۆكسۆپلازما كارێكی نایابی كردووه له ئاشكراكردنی مێشكی شیرده‌ره‌كان بۆ ته‌واوكردنی سووڕێكی ئاڵۆزی ژیانی”.
هه‌ندێك له زانایانی دیكه له‌و باوه‌ڕه‌دان، ڤایرۆسه‌كانن كه ده‌بنه هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ گۆڕینی ره‌گه‌زی مرۆڤایه‌تی بۆ زومبی.
دكتۆر بن نیومان، مامۆستای زانستی ڤایرۆسه‌كان له زانكۆی ریدینگ پێیوایه، ده‌كرێت ڤایرۆسێكی وه‌ك “په‌تای سه‌گ” خۆی بگۆڕێت و هێرشی سه‌ر مرۆڤایه‌تی بكات.
ئه‌و دكتۆره بۆ پێگه‌ی “یاهۆ” رایگه‌یاندووه: “چه‌ند تاكخانه‌یه‌ك هه‌ن كه زۆر له‌وه نزیكن گۆڕانی كرداری بۆ زومبی دروست بكه‌ن، به‌ڵام بوونه‌وه‌ره راسته‌قینه نامۆكان كه له‌ناو سروشتدا خۆیان مه‌ڵاسداوه، ڤایرۆسه‌كانن. زۆرێك له ڤایرۆسه‌كان هه‌ن كه هێشتا نه‌ماندۆزیونه‌ته‌وه و دڵنیام كه رۆژێك له‌ڕۆژان ئه‌مه له شوێنێكی ناو سروشت رووده‌دات. ئه‌گه‌ر تێبینی په‌تای سه‌گ بكه‌ین، ده‌بینین كه كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ره‌فتاری سه‌گی تووشبوو گۆڕانكاری ته‌واوی به‌سه‌ردا دێت و له‌ڕێگه گازگرتنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و ده‌بێته هۆی شێتی و كه‌شه‌نگبوون، كه دواجار ئه‌مه له مرۆڤیش به‌دوور نییه”.
سه‌رچاوه: ئێكسپرێس