فەرمانبەرێكی كەرتی گشتی لە ئیتاڵیا ژمارەی پێوانەیی لە نەچونە سەر كارەكەی شكاندوە و نازناوی “پاشای ئامادەنەبوان”ی پێ بەخشراوە.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە: پیاوێكی ئیتاڵی كە لە نەخۆشخانەی “پۆلیسی سیاشیۆ” لە شاری “كاتانزارۆ” لە “كالابریا” كاری كردوە، لەساڵی 2005ەوە موچە مانگانەی وەرگرتووە و كۆی گشتی ئەو ماوەی دەوامی نەكردوە 538 هەزار یۆرۆی وەرگرتوە.
رونیشكراوەتەوە: ئەو فەرمانبەرە تەمەنی 67 ساڵە و تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی پۆستەكەی و ساختەكاری دراوەتە پاڵ، هەروەها لێكۆڵینەوە لە 6 بەڕێوەبەر دەكرێت كە گومان هەیە رۆڵیان لەو كارەدا هەبێت و ئامادەنەبونیان بۆ شاردبێتەوە.
رۆژنامەكە ئەوەشی باسكردوە: هێزەكانی پۆلیس بەڵگەیان كۆكردوەتەوە لە تۆماری ئامادەبونەكانیدا و وەرگرتنی موچە و شایەتحاڵەكان كە لەگەڵیدا كاریان كردوە، بەپێی زانیاریەكان ئەو پیاوە هەڕەشەی لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە كردوە بۆ ئەوەی بەهۆی ئامادەنەبونیەوە رێوشوێن دژی نەگرنەبەر.