نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی روسیا له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له ڤییه‌ننا رایگه‌یاند، دیپلۆماته ئێرانیه‌كان ئه‌و لیسته‌ی ئه‌مریكایان ره‌تكردوه‌ته‌وه، كه بۆ هه‌ڵگرتنی به‌شێك له سزاكان پێشكه‌شی كردبوون.
میخاییل ئولیانۆف باسی له‌وه‌شكرد، نوێنه‌رانی ئێران له دانوستانه‌كانی ڤییه‌ننا بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 داوایان كردووه، ئه‌مریكا ژماره‌ی ئه‌و سزایانه زیاتر بكات، كه بڕیاره هه‌ڵیانبگرێت..
پێشتر عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندبوو، پێویسته ئه‌مریكا هه‌زار و 500 سزای سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، چوونكه به بێ هه‌نگاوێكی له‌و جۆره ناتوانن له باره‌ی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بگه‌نه ئه‌نجام.
ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه نوێنه‌رانی وڵاتانی روسیا، چین، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا له ڤییه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا له گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئێران به مه‌به‌ستی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
ئه‌مریكا به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ئاگاداری ناوه‌رۆكی دانوستانه‌كانه.
واشنتۆن له ساڵی 2018 له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشایه‌وه و سزاكانی بۆ سه‌ر تاران گه‌ڕانده‌وه و ساڵی دواتریش ئێران پابه‌ندبوونه‌كانی به‌و رێكه‌وتنه هه‌ڵپه‌سارد، دانوستانه‌كانی ڤییه‌نناش به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر دوو وڵاته بۆ پابه‌ندبوونه‌كانیان به‌و رێككه‌وتنه.