لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له یادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا پشتیوانیی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی بۆ میدیای ئازاد له چوارچێوه‌ی یاسا دووپاتكرده‌وه داواشی كرد، كۆتایی به گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستان بهێنرێت.
له په‌یامه‌كه‌یدا لاهور شێخ جه‌نگی رایگه‌یاندووه لە یادی ڕۆژنامەگەریی کوردی و تێپەڕبوونی ١٢٣ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان وەک یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان دەکەم، هیوادارم کاروانی ڕاگەیاندنی کوردی بەردەوام لە گەشەسەندن و پێشکەوتندا بێت.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی روونكرددووه‌ته‌وه كه ڕاگەیاندنی كوردی لە ڕابردوودا سەرباری ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکەی، سەکۆیەکی بوێری ئازادی ڕاده‌ڕبرین بووە، لە ئێستاشدا ڕۆڵێکی گرنگ و دیاری هەیە لە گەیاندنی پەیام و زانیارییەکان و دەستنیشانکردنی کەموکورتی و نادادییەکان و درووست‌کردنی ڕایگشتی.
لاهور شێخ جه‌نگی پشتیوانیی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی بۆ میدیا و ده‌نگی ئازاد دووپاتكردووه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ی یاسادا و رایگه‌یاندووه “ئێمە لە سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دووپاتی دەکەینەوە کە پشتیوانیی هەموو ئەو میدیا و ڕۆژنامەنووس و دەنگەئازا و ئازادانەین کە لە چوارچێوەی یاسا و ئیتیکی کاری ڕاگەیاندندا پیشەییانە ڕووماڵی ڕووداو و زانیارییەکان دەکەن و ئەرکی میدیایی خۆیان جێبەجێ دەکەن، لە هەمان کاتیش‌دا داوا دەکەین لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بە گرتن و ئەشکەنجەدانی ڕۆژنامەنووسان بهێنرێت و ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ کارکردنیان بۆ فەراهەم بکرێت. “