بەهۆی کودەتای سەربازیی و ئەو قەیرانەی بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لە میانمار سەریهەڵداوە زیاتر له 4 ملیۆن کەس رووبەڕووی مەترسی برسێتیی بوونەتەوە.
ستیفن ئاندرسن نوێنەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (WFP) بۆ میانمار، باسی لەوە کرد کە لەو کاتەوەی کودەتاکە کراوە تا ئێستا، گرانیی و بێکاری تا دێت رووی لە زیادبوونە.
ستیفن ئاندرسن ئاماژەی بەوەی کرد کە بەهۆی کودەتا و خۆپیشاندانهوه کەرتی بەرهەمهێنان، بنیاتنانی بینا، خۆراک و خزمەتگوزاری زۆر کەمیکردووە و رایگەیاند ”ئەگەر هەنگاوێکی مامناوەند نەگیرێتەبەر ئەوا لە ماوی سێ بۆ شەش مانگی داهاتوودا لانیکەم 4.3 ملیۆن کەس لە میانمار دووچاری سەختی ببنەوە لە دەستخستنی پێداویستیە سەرەکییەکانی ژیان”.
ناوبراو باسی لەوەشکرد کە لە کودەتاکەوە تا ئێستا نرخی برنج سەدا پێنج زیادی کردووە، نرخی رۆن سەدا ١٨، لەبەرئەوە رێکخراوکەیان چالاکییەکانی هاوکاری مرۆیی لە ناوچەکە زیاد دەکات.
له سهرهتای مانگی شوباتدا سوپای میانمار كودهتای بهسهر حكومهتی ههڵبژێردراوی وڵاتهكهدا كرد و لهو كاتهوه تائێستا خۆپیشاندان و ناڕهزایهتی دژی ئهو كودهتایه بهردهوامه.