ڕەنگە ڕۆژانە هەواڵی سەیر بیبیستین لەسەر هەندێک رووداو و کەلتوری بەشێک لە وڵاتان، چونکە هەمیشە کەلتور و نەریتەکانی لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕێت.
چەند زانیاریەکی سەیر لەسەر ئەڵقەی هاوسەرگیری:
لەهەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا ئەڵقەی هاوسەرگیری دەخرێتە پەنجەی دەستی ڕاستەوە، بەپێچەوانەی وڵاتانی شەرقی کە دەکرێتە دەستی چەپەوە، وەک ئەڵمانیا و نەمسا و سویسرا.
بەشێکی زۆر پرسیار لەوەدەکەن کە بۆچی ئەڵقەی هاوسەرگیری دەکرێتە دەستی چەپەوە و هۆکاری چییە؟، بەپێی بەشێکی زۆری زانیاریەکان بۆیە لە مێژەوە ئەڵقەی هاوسەرگیری کراوەتە دەستی چەپەوە، بەهۆی ئەوەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەدڵەوە هەیە و پەیوەستە پێوەی.
ڕەنگە ئەم زانیاریە کەمێک سەیر بێت، چونکە بەشێک لە وڵاتان ئەڵقەی هاوسەرگیری ناکرێتە دەستەوە بەڵکو دەکرێتە پەنجەی قاچەوە وەک هیندستان، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئەگەر ویست بزانیت کەسێک هاوسەرگیری کردووە یاخود نا دەبێت سەیری پەنجەی قاچی بکەیت.
لە ئێرلەندا ئەڵقەی هاوسەرگیری پێناسەیە بۆ ئاشقبوون و سۆزی کەسێک بۆ کەسێکی دیکە، بە ئەڵقەی کالاداغ ناسراوە، زۆرجار پێش هاوسەرگیری دەیکەنە پەنجەیان کە شێوازێکی جیاوازی هەیە و لەسەر شێوەی دڵ دروست دەکرێت وەک ئاماژەیەک بۆ خۆشەویستی.