وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، زیاتر له سێ هه‌زار و 700 خێزانی ئاواره بۆ قه‌زای شه‌نگال و ناحیه‌ی زومماری سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه،” هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ په‌ره‌پێدانی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌چه‌ندین ناوچه‌ی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لومه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
وتیشی، تائێستا سێ هه‌زار و 706 خێزانی ئاواره گه‌ڕونه‌ته‌وه بۆ ناحیه‌ی زومار و قه‌زای شه‌نگال.
باسی له‌وه‌شكرد، “هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له پاككردنه‌وه‌ی هه‌مو گونده‌كان بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان”.