جاسب حجامی بەڕێوەبەری تەندروستی كەرخ لە شاری بەغدا پێی وایە: لە 3 هەفتەی داهاتودا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت، ئەوەش لەكاتێكدایە ژمارەی توشبوانی رۆژانە گەیشتوەتە 8 هەزار كەس.
جاسب حجامی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: ئەوانەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەردەگرن پێویستە پابەندبن بە رێوشوێنەكانی خۆپاراستنەوە، ئەوەش بۆ خۆپاراستن لە توشبون و گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ كەسانی تر، چونكە لە چەند هەفتەی سەرەتادا بەرگری دروست ناكەن.
رونیشیكردوەتەوە: دەركەوتنی دژە تەنەكان لە جەستەدا هەفتەیەك یاخود زیاتری دەوێت دوای وەرگرتنی ژەمی دوەمی ڤاكسینەكە، هەروەها هیچ بیانویەك نییە بۆ ترسان لە وەرگرتنی ڤاكسینەكان.
ئەو بەرپرسە تەندروستییە پێشی وایە: كۆرۆنا لە لوتكەی بڵاوبونەوەیدایە و هیوایان وایە لە چەند هەفتەی داهاتودا ژمارەی توشبوان دەست بكات بە كەمبونەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە ژمارەی توشبوانی رۆژانە گەیشتوەتە 8 هەزار كەس.