موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در ده‌ڵێت: هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى میلیشیاكانى ده‌ره‌وه‌ى یاسا ئاسایشى عێراق تێكبده‌ن و هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ئاسایشى عێراق تێكبده‌ن، ئه‌ویش به چه‌ند هۆكارێك.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: گرنگترینیان هه‌ڵوه‌شانه‌وه یاخود دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، له رێگه‌ى هه‌ندێك له‌و میلیشیایانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى یاسان.
سه‌در له به‌شێكى تر‌ى تویته‌كه‌یدا پێشى وایه: ئه‌و میلیشیایانه بۆردومانى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رێگریان لێ بكه‌ن بكشێته‌وه، مانه‌وه‌ى هێزه بیانیه‌كان مانه‌وه‌ى ئه‌و میلیشیایانه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت عێراق رابكێشنه كێشمه‌كێشى ده‌ره‌كییه‌وه و په‌یوه‌ستى بكه‌ن به كێشمه‌كێشى “سوریى – ئیسرائیلى”یه‌وه.