نوێترین هەواڵ

ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی هێشتا له‌ هه‌رێمن ئاشكرا كران

ئیڤان فایه‌ق وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد: 39 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ هێشتا له‌ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندان و كێشه‌ی ئه‌منی هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یانه‌ بۆ شوێنه‌كانیان.
ئیڤان فایق به‌ ئاژانسی فه‌رمی عێراقییه‌ی ڕاگه‌یاندوه‌: بودجه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له‌ 225 ملیار دیناره‌وه‌ بۆ 89 ملیار دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ وه‌زاره‌ت له‌ ئێستاوه‌ تاوه‌كو مانگی شه‌شی داهاتو هیچ هاوكارییه‌ك پێشكێشی ئاواره‌كان له‌ كامپه‌كان ناكات.
باسی له‌وه‌شكردوه‌: 26 كامپی ئاواره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ماون، كه‌ 39 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ تێیاندا نیشته‌جێن، 16 له‌و كامپانه‌ له‌ پارێزگای دهۆكن و 29 هه‌زار ئاواره‌ی ئێزدی شنگال تێیاندا نیشته‌جێن.
وه‌زیری كۆچ و كۆشبه‌رانی عێڕاق له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا جه‌ختیله‌وه‌كرده‌وه‌: هاوكات ته‌نیا 600 خێزانی ئاواره‌ له‌ كه‌مپی عامرییه‌ی فه‌للوجه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار ماون، هه‌روه‌ها هه‌زار خێزانی ئاواره‌ له‌ كه‌مپی جه‌دعه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ماون، هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وامن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ بۆ شوێنی خۆیان، ته‌نیا 20٪ـی ئه‌و ئاوارانه‌ به‌هۆی كێشه‌ی ئه‌منییه‌وه‌ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنی خۆیان.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .