کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغداد پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئامادەی ھەموو ھاوکارییەکین و دەرگای نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستان کراوەیە.
دەقی پەیامەکە :
بەوپەڕی خەمباری و نیگەرانیەوە ھەواڵی روودانی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی شاری بەغدامان بیست، پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان و ھەر پێداویستییەکی تر ئامادەی ھەموو ھاوکارییەکین و دەرگای نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستان کراوەیە.