
سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمنیه‌كانی له سه‌ر ده‌ستی عوسمانیه‌كان به فه‌رمی به جینۆساید ناساند و رایگه‌یاند، ئامانج له‌و هه‌نگاوه رێگریكردنه له دوباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانی له‌و چه‌شنه.
كۆشكی سپی به‌یاننامه‌یه‌كی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكای به بۆنه‌ی 106 ساڵه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمنیه‌كان له لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، كه له 24 ی نیسانی 1915 له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌رپرسانی عوسمانی پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژكردنی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار ئه‌رمه‌نی ده‌ستیپێكرد.
راشیگه‌یاندووه، ئامانجیان له به‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه تاوانباركردنی هیچ لایه‌نێك نییه، به‌ڵكوو دڵنیایی به‌خشینه به‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی هه‌رگیز دووباره نابنه‌وه.
پێشتر و له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا جۆ بایدن به‌ڵێنیدابوو كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیه‌كان به فه‌رمی بناسێنێت.
تا ئێستا زیاتر لە 40 حکومەت و پەرلەمانی وڵاتانی جیهان کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانیان بەجینۆساید ناساندووە.