
به‌رپرسانی باڵای توركیا هه‌ڵویستی سه‌رۆكی ئه‌مریكایان له باره‌ی به جینۆسایدناساندنی كوشتاری ئه‌رمه‌نیه‌كان ره‌تكرده‌وه.
له‌و باره‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ناتوانن رێگه به ده‌ستوه‌ردانی لایه‌نی سێیه‌م بده‌ین كه كلتوری پێكه‌وه‌ژیانی سه‌دان ساڵه‌ی نێوان تورك و ئه‌رمه‌نیه‌كان بكاته ئامانج.
وتیشی،”ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر تورك و ئه‌رمه‌ن ده‌كرێت، له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك نیه”.
هاوكات مه‌ولودو چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به ته‌واوی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه، هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت مێژو فێری توركیا بكات.
رۆژی شه‌ممه 24 ی نیسان هاوكات له‌گه‌ڵ 106 ساڵه كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیه‌كان كۆشكی سپی له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كرد، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیه‌كانی به‌فه‌رمی به‌جینۆساید ناساندوه كه له‌لایه‌ن ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانیه‌وه ئه‌نجامدراوه.
له‌نێوان ساڵانی 195 بۆ 1923 و له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئه‌رمه‌نی كۆمه‌ڵكوژكران.