جێگری سەرۆکی پهرلهمانی عێراق رایگەیاند، پێویستە حکوومەتی فیدراڵ کار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بۆردوومانکردنی شاری قەڵادزێ بکات.
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پهرلهمانی عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵوەگەڕی 47 ساڵەی بۆردوومانکردنی شاری قەڵادزێ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “ئەڕۆ 47 ساڵ بەسەر بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئەوکاتی عێراق دا تێپەڕدەبێت، کە بەھۆیەوە 123 ھاووڵاتی بێتاوان شەھید و زیاتر لە 400 ھاووڵاتیش برینداربوون، کە زۆبەیان قوتابی و مامۆستای زانکۆ بوون”.
باسی لهوهشكردووه، “ڕژێمی بەعسی رووخاو ھەر بەو تاوانەوە نەوەستا و لە 1982/4/24 دا جارێكی دیكە دەستی چوویەوە خوێنی ھاووڵاتیانی بێتاوانی ئەو شارە و بەھۆی دەستڕێژیکردنی گولەوە بە نێو خۆپیشاندەران دا چەندین ھاووڵاتی شەهید و بریندار بوون، ئەم تاوانە دڕندانەیەی رژێمی بەعس، زامێکی قووڵ و لەبیرنەکراوە و ھەمیشە لە بیرو ھزری ئێمەدا دەمێنێتەوە”.
جێگری سەرۆکی پهرلهمانی عێراق ئاماژەشی بەوەداوە، “لەم یادەدا، جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵی لە چوارچێوەی مادەی 132ی دەستووری فیدراڵی، کار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی ئەو رووداوە بکاتەوە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بە جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری ھەوڵی سڕینەوەی ئاسەواری ئەو رووداوانە بدات”.