تۆمارێكی ده‌نگی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دزه‌ی پێده‌كرێت، كه تیایدا ره‌خنه له قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و سیاسه‌ته‌كانی روسیا به‌رامبه‌ر به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت.
به‌پێی ئه‌و تۆماره ده‌نگیه‌ی كه بی بی سی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌كردووه، كه قاسم سوله‌یمانی زۆرجار ئاسته‌نگ و رێگری بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دروست كردووه، به تایبه‌تی له پرسی سوریادا.
باسی له‌وه‌شكردووه، روسیا له كاتی دانوستانه‌كان بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 زۆرجار ئاسته‌نگیان دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه نه‌كرێت، به‌ڵام كه دوایی بۆیان ده‌ركه‌وتووه دانوستانه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌نجام هه‌ندێك پێشنیازیان خستوه‌ته به‌رده‌م تاران بۆ ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پاشگه‌ز ببێته‌وه.
سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگیه، سه‌عید خه‌تیب زاده وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه، ئه‌و چاوپێكه‌وتنه بۆ بڵاوكردنه‌وه نه‌بووه و ته‌نها بۆ ئه‌رشیڤی حكومه‌ت بووه و نازانن چ كه‌سانێك له پشت دزهپێكردنیهوهن.
وتیشی، ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، شێوێنراوه و هیچ هه‌وڵێكی له‌و جۆره ناتوانێت سێبه‌ر بخاته سه‌ر خۆشه‌ویستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ قاسم سوله‌یمانی.