ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا قەرەبوی کەسوکاری قوربانیانی نەخۆشخانەی “ئیبن خهتیب” لەبەغدا بکاتەوە و لێكۆڵینهوهش لهو رووداوه دهستیپێكردووه و كارهكانی چهند بهرپرسێكی باڵاش ههڵپهسێردراون.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا و بڕیاریدا فەرمانگەی یاسایی لە ئەنجومەنی وەزیران رابسپێرێت بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەک بۆ قوربانیان نەخۆشخانەی “ئیبن خهتیب” بۆ ئەوەی رەوانەی پەرلەمان بکرێت، هەروەها بڕیاردراوە بۆ هەرخێزانێک کە ئەندامێکی خانەوادەکەیان لەروداوەکەدا مردبێت یان برینداربوبێت بڕی 10 ملیۆن دینار هاوکاری دەکرێت.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران لە کۆبونەوەكهدا کە تایبەت بو بە روداوی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەی “ئیبن خهتیب” چەندی بڕیارێکی دەرکردوە، لەوانە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ و ئەندامێتی هەریەکە لە وەزیری پلاندانان، وەەزیری داد، سەرۆکی دەستەی نەزاهە، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵ و نوێنەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها بڕیاردراوە بە هەڵپەساردنی کارەکانیان و ئەنجامانی لێکۆڵینەوە لە هەریەکە لە وەزیری تەندروستی و ژینگە، پارێزگاری بەغدا، بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری تەندروستی رەسافە.
باسی لەوەشکردوە، دەبێت لەماوەی پێنج رۆژدا لێکۆڵینەوەکان لەبارەی روداوەکە تەواوبکرێت و راپۆرتێک پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.
شەوی شهممه به هۆی رووداوی ئاگركهوتنهوه له نهخۆشخانهی ئین خهتیب له بهغدا 82 كهس گیانیان لهدهستدا و زیاتر له 100 كهسیش برینداربوون.