عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه‌ده‌كات، توركیا ده‌یه‌وێت به قوڵایی 50 كیلۆمه‌تری دیكه بێته ناو خاكی هه‌رێم و ئه‌وه‌ش به گه‌وره‌ترین داگیركاری له مێژووی ئه‌و ولاته ناو ده‌بات.
له نوسینێكدا له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبووك عه‌لی حه‌مه ساڵح باسی له‌وه‌كردووه، تورکیا پرۆسەیەکی گەورەی داگیرکاریی بەناوی پڕۆسەی چنگی هەورە بروسکە دەستپێکردوە، ئەمە گەورەترین داگیرکارییە لە مێژووی لەشکر کێشیەکانی تورکیادا، بەپێی هەندێک سەرچاوە، زناری کێستەی داگیرکردوە کە بەرزیەکەی دوو ھەزار مەترە و شوێنێکی ستراتیژییە، هەروەها ھێرشی بەردەوام ھەیە بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی زاپ و بۆتان ئاڤاشینی بە درێژایی ١٠٠ کیلۆمەتر و دەیەوێت بەڕووبەری ٥٠ کیلۆمەتری دیکە بێتە قوڵای ھەرێمی کوردستانەوە.
نوسیویشیه‌تی، ئەم ناوچانەی کە تورکیا کە هێرشەکانی لێوە ئەنجام دەدات ناوچەی گرنگ و ستراتیژین و مەترسییە بۆسەر ھەموو ھەرێمی کوردستان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماژه‌دان به بێده‌نگی سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی هه‌رێم و حزبه سیاسیه‌كان راشیگه‌یاندووه، خەڵکی کوردستان بەشتی لاوەکیەوە سەرقاڵە و نیشتیمان لەبەردەم داگیرکاریەکی گەورەدایە.